ته‌ندروستی داوا له‌پزیشكانی مانگرتوو دەكات بگەڕێنەوە سەركارەكانیان
وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناڕه‌زایی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشك له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی ئه‌هلی و مانگرتنی هه‌ندێك له پزیشكه‌كانی ددانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
هه‌روه‌ك ئاگادارین ماوه‌یه‌ك بابه‌تی خوێندنی پزیشكی له‌كۆلیژه ئه‌هلیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته مایه‌ی ناره‌زایی به‌شێك له‌خوێندكاران و پزیشكان و په‌نابردن بۆگردبونه‌وه و مانگرتنی به‌شێك له‌خوێندكاران و قوتابیان و پزیشكانی لێكه‌وتۆته‌وه،
له‌م باره‌یه‌وه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بده‌ین:
1- بابه‌تی كردنه‌وه و خوێندنی پزیشكی و كوالیتی خوێندن وئاستی زانستی په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه‌و ئه‌وان به‌رپرسن له‌وبابه‌ته.
2- ده‌رچووانی ئه‌و كولێژانه كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژنه‌وه‌ی زانستی بروانامه‌یان پێ به‌خشراوه و له‌هه‌ر كوێ یه‌ك بن له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه متمانه‌یان پێدراووه له‌لای ئێمه مامه‌له‌ی یاسایی پێویستیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وه‌ك ده‌رچوانی كۆلیژه‌حكومیه‌كان.
3- داواكارین له‌و پزیشكانه‌ی ددان كه‌مانیانگرتووه بگه‌رێنه‌وه سه‌ركاری خۆیان و به‌رده‌وامبن له‌خزمه‌تی نه‌خۆش و هاوڵاتیانی كوردستان وه‌ك پێشووتر، چونكه راگرتنی ده‌وام له‌ده‌زگاته‌ندروستیه‌كان ته‌نها زیان ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وهاوڵاتیان به‌تایبه‌ت هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن تیایدا.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
PM:04:39:08/12/2014