ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێك رادەگەیەنێت، كە ساختەكارییان لەدروستكردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حكومی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری وورد، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ١١ تۆمەتبار لەسلێمانی دەستگیربكەن، كە لە ماوەی ڕابردوودا ساختەكارییان لەدروستكردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حكومی (كفالە) كردووە.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەكانی (٢٨٩-٢٩٧) لەیاسای سزادانی عێراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.