پسپۆڕێكی ئابوری عێراق: هەرێم نەوت ڕادەست ناکات

پسپۆڕێكی ئابوری عێراق ڕایگەیاند'' ئەوەی پێیوابێت هەرێم نەوت رادەستی بەغداد دەكات لە خەیاڵدا دەژی.'' 

دكتۆر نەبیل مەرسومی، لە پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە'' ئەوانەی پێیان وایە کوردستان نەوت رادەستی بەغدا دەکات، لە خەیاڵدا دەژین، چونکە هەرێم لە ڕاستیدا خاوەنی ئەو نەوتە نییە، بەڵکو کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانە خاوەندارێتی دەكەن، کە لە ڕێگەی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانەوە پەیوەستن بە هەرێمەوە.'' 

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەكات، رادەستکردنی نەوت، مانای داماڵینی هەرێم لە سامانێكی بە نرخ، کە بووەتە سەرچاوەیەكی دارایی بێشومارو هەژمونێكی ئابوری گەورە بۆ حزبە دەسەڵاتدارەکان، بەبێ ئەوەی هاوبەش بێت لە بارگرانی یان خەرجییە گشتییەکانی ناو بودجە.

وتیشی'' بۆیە دەبوو هەرێم پابەندبكرایە بە لێبڕینی بەهای نەوتی بەرهەم هێنراو لە کوردستان (دوای لێبڕینی تێچوون) لە پشکی هەرێم لە بودجە.'' 




PM:12:11:25/07/2025