رێبواری که‌ریم وه‌لی، به‌ناوی تۆڕی میدیای رووداوه‌وه، واژۆ له‌سه‌ر له‌سه‌ر "ئتیکی رووماڵکردنی پرسەکانی ئافرەتان" ده‌کات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی رووداو دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
له‌په‌رله‌مانی کوردستان رۆژی 7 ی کانونی یه‌که‌م سیمینارێک له‌سه‌ر ئێتیکی رووماڵکردنی پرسه‌کانی ئافره‌تان به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر رۆژنامه‌نووسی که‌ناڵه‌کان و په‌رله‌مانتاران سازکرا، له‌و سمیناره‌دا رۆژنامه‌نووسی دیاری رووداو رێبواری که‌ریم وه‌لی له‌جیاتی رووداو ئیمزای ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی کرد که له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاماده‌کرابوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی رووداو هێمن لهۆنی له په‌یجی خۆی لهتۆرێ کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نوسییوویهتی " ئه‌م ئێتیکه داهێنانێکی سه‌قه‌ته".
لهۆنی له‌درێژه‌ی کۆمێنهتهکهیدا نوسیویه‌تی " شتێکی لەم جۆرە لە دنیا نیە و داهێنانێکی سەقەتە. میدیا خاوەنی ئیتیکی رۆژنامەوانی خۆیەتی بۆ هەموو مەسەلەکان. ئەگەر ئەمە قبوڵ بکەین ئەوا سبەی میساقی رووماڵی ئایینی و چەندین رێسای تریش دەبێ قبوڵ بکەین".
ناوبراو ده‌ڵێت"هەر لە ئێستاوە پۆرتاڵی رووداو پابەند نییە به‌و ئێتیکهوهو رێسای ئێمە پیشەیبوونە بۆ هەموو پرسەکان".
له کۆتایی کۆمێنتێکی تردا نوسیویه‌تی "رێسای ئیتیکی ڕووماڵی ژنان شتێکی بێ مانایه و له دنیا نیه و کاری میدیا نییه".