خۆپیشاندەران ڕێگەی گوێر بۆ هەولێریان داخست

هاوڵاتیان ڕێگای گوێر بۆ هەولێریان داخست، دەشڵێن، دەبێت لە دامەزاروە نەوتییەکانی ناوچەکە دابمەزرێن.

کاروان خۆشناو ، وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە ، دیسان لەسەر ڕێگای خەبات هەولێر سەر جسری کۆن خۆپیشاندانە و ڕێگەکە داخراوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە هۆکاری خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵکی ئەو ناوچەیە داوا دەکەن لەو دانەزراوە نەوتیانەی لەو ناوچەیەن کاریان بۆ بدۆزرێتەوەو دامەزرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوێنێش بەهەمان شێوە  خۆپیشاندەران ڕێگای گوێر هەولێریان لەبەردەم بارهەڵگرەکانی سوتەمەنییەکان داخست، بەڵام ئۆتۆمبیلەکانی تر رێگایان پێدەدرا بو ڕێگاکەدا تێپەڕن.




PM:05:38:25/07/2025