" ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی نێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا لە پاریس دەگەرێتەوە بۆ لایەنی سوری"


ماڵپەرێک ئاشکرای دەکات کە کۆنەبوونەوەی وەفدی هەسەدەو حکومەتی سوریا لەبارەی جێبەجێکردنی رێکەوتنی ١٠ ی ئازارەوە دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی سوری.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ زانیاری نوێ لەبارەی سازنەدانی ئەو کۆبوونەوەیە لە ماڵپەڕی " ئەساس " وەردەگرێت، ئاماژە بەوە دەکات کە سازنەدانی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە ئاستی بەشداربوونی وەفدەکەی سوریاوە بووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئەو ماڵپەڕە کەوتووە" هۆکاری سەرەکی سازنەدانی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە وەفدی سوریەوە هەیە کە کێ نوێنەرایەتی لایەنی حکومی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و بەڕێوەبەری خۆسەر بکات".

لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لە ئەسعەد شیبانی دەکرد، جیاوازی لە دیمەشق سەهەڵدەدات کە کام کەسایەتی گونجاوە بۆ سەرکردایەتی وەفدەکەیان، شیبانی یان ئەلشەرع.

ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات شیبانی لەگەڵ وەفدی بەڕێوەبەری خۆسەر دانوستان دەکات، ئەحمەد شەرعیش لەگەل مەزڵوم عەبدی گفتوگۆ بکات.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە تورکیا فشاری خستۆتە سەر ئەلشەرع و وەفدی سوری.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی وتویژکردن دەبوو لە بارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ ی ئازاری نێوان ئەشلەرع و مەزڵوم عەبدی. 




AM:01:33:26/07/2025