کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، هاوکات لە ئیدارەی گەرمیان گەما ٥٠ پلەی تۆمار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هاوکات باسی لەوەشكردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٥٠ پلەی سیلیزی