وەیسی ئاکتاش، یەکێک لە گیراوانی دوورگەی ئیمراڵی، پاش زیاتر لە ٣٠ ساڵ زیندانیکردن، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئازادکرا.
ئاکتاش بە ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی سزادرابوو، هەرچەندە سزاکەی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ تەواوکردبوو، بەڵام ئازادکردنەکەی دواخرابوو.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، وەیسی ئاکتاش رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ئازادکراوە.
ئاکتاش بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی تورکیا و ئەندامێتیی لە ڕیزەکانی پەکەکە، سزای ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
وەیسی ئاکتاش خەڵکی شاری دیاربەکری باکووری کوردستانە و لەساڵی ٢٠١٥ـەوە بۆ زیندانی ئیمراڵی گواستراوەتەوە و وەک سکرتێری عەبدوڵا ئۆجەلان کاریکردووە.