بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لە داخستنی ڕێگەی سۆران - چۆمان بۆ ماوەی ڕۆژێك، داواش هاووڵاتییان هاوكاری تیمەكانی چاككردنەوەی ڕێگاوبان بن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، لە ڕاگەیێنراوێكی فەرمیدا داوا لە شۆفێران دەكات هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و پۆلیسی هاتووچۆی قەزای چۆمان بن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێگەی سەرەكی نێوان سۆران - چۆمان، بەهۆی قیرتاوكردنی ڕێگاكە لەنزیك گوندی ئۆمەراوە، ڕێڕەوی هاتن لە چۆمانەوە بەرەو سۆران بۆ ماوەی ڕۆژێك بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
پۆلیس لە راگەیەنراوەکەیدا دەشڵێت"داخستنی ڕێگای چۆمان بەرەو سۆران ڕۆژی ٢٧ی تەمموز لە كاتژمێر ٧ بەیانی تاوەكو ١٠ی شەوی هەمان ڕۆژ دەبێت و شۆفێران دەتوانن ڕێگەی (ڕەزان - كانیە زیل - داروسەلام ) بەكاربهێنن و ڕێڕەوی چوون لە سۆرانەوە بەرەو چۆمانیش كراوە دەبێت.