سەرۆکی فەرنسا: کۆبونەوەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی گرنگە

سەرۆکی فەرەنسا و سووریا ڕایانگەیاند'' پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتییانە هەوڵی یەکخستنەوەی سووریا بدرێت.'' 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی '' ئێکس'' نووسیویەتی. لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و باسییان لە دواهەمین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کردووە.

ماکرۆن باسی لەوەش کردووە، دووپاتییان لە ڕێگە چارەیەکی سیاسی لە نێو لایەنە نێوخۆیەکانی سووریا کردەوە و کۆبوونەوەی نیازپاکی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق بە هەنگاوێکی گرنگ زانی. 

سەرۆکی فەرنسا دەڵێت'' جەختیان لە پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و ڕێگریکردن لە توندوتیژی لە سووریا کردووەتەوە، هاوکات دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە لە دروستکردنی گرژییەکان بەرپرسیارن، بەتایبەتی لە هێرشە کەنار دەریایەکانی وڵاتە.'' 





PM:07:40:26/07/2025