مەسرور بارزانی: بەغدا موچە وەك كارتی فشار بەكار دەهێنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵ (الشرق) باس لە پرسی موچەو پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر  وبەغداد کرد و ڕایگەیاند''  بەغداد هەموو كارتێكی فشار بەكار دەهێنێت بۆ پەراوێزخستن و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان، گەورەترین ڕێگری لەبەردەم پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا ئیرادەی سیاسییە.'' 

وتیشی'' بەکارهێنانی پرسی مووچە  وەك کارتی فشاری سیاسی، جێگەی داخە و ناكرێت موچە ببێتە كارتی فشار لە ناككیەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و جێگەی قبوڵكردن نیە و بەپێی دەستوری عێراق خەڵكی مافی خۆیانە موچە وەربگرن بەبێ دواكەوتن و هیچ فشارێك.''

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لە بەغداوە نییە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 سەبارەت بە کەرکووک، لە کۆتایشدا وتی'' ئێمە دەزانین کێ لەپشت ئەو هێرشانەوەیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکان، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین لەم پرسەدا.'' 




PM:09:11:26/07/2025