کەنەکە ئیدانەی بڕیاری زانکۆکانی دیالە و موسڵ و کەرکوکی کرد ڕایگەیاند'' بڕیارەکە پێچوانەی دەستوری عێراقە.''
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە'' بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی کە خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی موسڵ، کەرکوک و دیالە بێبەشكرد لەوەی بە زمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکانیان بدەنەوە، پێچەوانەی مادەی ٤ی دەستوری هەمیشەیی عێراقە.''
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستور زمانی کوردی و عەرەبی بە دوو زمانی فەرمی سەرانسەری عێراق داناوە و چەندین بڕیاری دادگای باڵای فیداراڵیش هەیە لە سەری. بۆیە دەبێت زەمینەی یەکسان بۆ هەردو زمانەکە بڕەخسێنرێت.
ئەوەشیخستەڕو، هاوکات ئەرکی سەرجەم نوێنەرانی کوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا کە کار بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم مافەکانی کورد بکەن و لە ناویشیاندا مافی بەکارهێنانی زمانی کوردی وەک ئەوەی لە دستوردا هاتوە.