بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت'' هاتووچۆی ماتۆرسکیل و پاسکیل قەدەغەیە لە هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری خێرا قەدەغەیە.''
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر دەڵێت" بۆ جارێکی تر جەخت لەسەر ئەم رێنمایەی هاتووچۆی هەولێر دەکەینەوە کە هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل قەدەغەیە لە هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری خێرا".
ئاماژە بەوەکراوە، هەرچەندە لە رابردوودا ماتۆر سوار و پاسکیل سوارانمان لەم رێنمایە ئاگادار کردبووەوە، بەڵام ماوەیەکە هاتووچۆی ماتۆڕ و پاسکیل دووبارە بەرچاو دەکەوێتەوە لەم شەقامانە، بۆیە رایدەگەێنین هەر ماتۆر سوار و پاسکیل سوارێک لەم شەقامانە هاتووچۆ بکەن ماتۆڕ و پاسکیلەکانیان دەستی بەسەر دادەگێریت.