بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە سنووری هەردوو گوندی باخان و جافەران-ی سەر بە شارەدێی قەرەداغ، زیاتر لە ١٠ دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و دارستان سووتا.
باسی لەوەشکردووە، ئاگرەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ، بەهاوکاری بەرگری شارستانی سنوورەکە و خەڵک و دانیشتوانی گوندەکان کۆنترۆڵ کراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکان.