نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزم بووەوە.


گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.

هاوکات، ئەگەری رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەوروپا و ئەمریکا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، رۆژی هەینی نرخی زێڕی دابەزاند.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٣ هەزار دینارە




PM:12:23:27/07/2025