بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حەوت ٢٣٩ دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی تەممووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد.
ئاماژە بەوەشدەکات، تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی تەمموز دیاریکرد کە ٢٣٩ دینارە.
هاوكات، لەبارەی ئەو سیتییانەی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، دەڵێت، نرخی كیلۆواتیان ٢٢٣ دینارە.