هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا دەدرێت و بە وتەی وەزیرێک رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغدادو هەولێر کاتییەو رەگ و ریشەی ناکۆکییە گەورەکانی چارەسەر نەكردووە.
حەسەن شەمەری، وەزیری پێشووی دادی عێراق دەڵێت" رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەرێکی کاتییەو پەیوەندی بە قۆناغەكەوە هەیە كە عێراق لەبەردەم هەڵبژاردندایەو، پێویستی بە هێوركردنەوەی دۆخەكەیە".
حەسەن شەمەری وەزیری پێشووی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "العهد" رایگەیاند" رێككەوتنەكە رەگ و ریشەی ناکۆکییە گەورەکانی نێوان هەرێم وبەغدای چارەسەر نەكردووە، ئاماژەی بە ئەگەری بوونی فشاری ئەمریکاش کرد، کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی رێککەوتنەکەدا."
راشیگەیاندووە" بەرپرسانی هەرێم شارەزان لە قۆستنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوت لە بەغداد".
هاوكات ئاماژەی بەوەشکردووە" کورتهێنانی دارایی ئێستای عێراق راستەقینەیە نەک گریمانەیی و، قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکانیش گەیشتووەتە ٤٧ ترلیۆن دینار".
روبەڕوبونەوەی خێرای گەندەڵیشی بەكارێكی زۆر قورس ناوبردووەو وتوشەیەتی" کاریگەری دەرەکی هەندێک لە هێزە سیاسییەکانی ناچارکردووە لە دانیشتنی یاسای حەشدی شەعبی بکشێنەوە".