به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند'' له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه تۆمه‌تبار كه‌یفی زاریان به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو و دور له دابونه‌ریت ده‌ستگیركرد.''
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار كه‌یفی سابیر حه‌مه‌د ناسراو به كه‌یفی زرارییمان ده‌ستگیر كرد".
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌ته‌كانیشی، ئاسایشی هه‌ولێر رونیكردۆته‌وه، ده‌ستگیركردنی كه‌یف زراری به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو و دور له دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه بوه، داواش ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سكاڵای یاسای له‌سه‌ری هه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكات.