شێروان شێروانی مانگی نۆی ئەم ساڵ ماوەی سزادانەکەی کۆتایی دێت

پارێزەری شێروان شێروانی ڕایگەیاند'' مانگی نۆی ئەم ساڵ ماوەی سزادانی شیروان کۆتایی دێت.'' 

محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شیروانی شێروانی، دەڵێت'' لەگەڵ ئەوەی مانگی نۆی ئەم ساڵ ماوەی سزادانی شێروان شێروانی کۆتایی دێت بەڵام پێیان راگەیاندوم کە دۆسییەکەی گواستراوەتەوە بۆ دادگای تایبەتمەند بۆ سزادان یەکلای کردنەوەی دۆسیەکەی.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای دوو ساڵ ناڕوانی ئەمڕۆ داوەری دادگای بنسڵاوە پێی وتوە کە دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای تایبەت کراوە. 

پارێزەرەکی جەختیشی کردەوە لەوەی، پارتی دۆسیە لە دوای دۆسیە بۆ شێروان دروست دەکات و ناهێڵێت ئازاد بکرێت، مەرجی ئەوەی بۆدانراوە کە سازش لەسەر بیروڕای بکات ئەگەرنا ئازاد ناکرێت. 




PM:08:58:27/07/2025