خۆپیشاندان دەستی پێکرد و ڕێگای سەرەکی هەولێر - کەرکوک داخرا

بەهۆی نەبوونی کارەبا دانیشتوانی زیاتر لە شەش گوندی سنوری قەزای قوشتەپە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد

هەولێر کەمێک پێش ئێستا دژی نەبوونی کارەبا دانیشتوانی زیاتر لە شەش گوندی سنوری قەزای قوشتەپە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و ڕێگای سەرەکی هەولێر کەرکوکیان بەتەواوەتی داخستووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سەر نەبوونی هەلی کار و سوتەمەنی و خزمەتگوزاری لە ناحیەی خەبات دوو ڕۆژ خۆپیشاندان بەردەوام بوو، هاوکات لە چەندین ناوچەی جیاوازی هەرێمیش خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبوون و چەند ڕێگەیەکی سەرەکی لەو ماوەیە داخراوە.




PM:11:27:27/07/2025