ژینگەپارێزێکی دیکە بەهۆی ئاگرەکەی ئاویەرەوە گیانی لەدەستدا

یەکێکی دیکە لەو ژینگەپارێزانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی بەزاییەکانی ئاویەری سنە بەشێکی جەستەی سووتابوو، گیانی لەدەستدا.

چیاکۆ یوسفی نژاد، وەرزشوان و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرەکەی بەرزاییەکانی ئاویەری شاری سنە تووشی ڕێژەیەکی زۆری سووتان بوو، پاش چوار ڕۆژمانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

چیاکۆ ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر، لەگەڵ چەند چالاکێکی دیکە بە ناوەکانی موحسین حوسێن پەناهی، حەمید مورادی، خەبات ئەمینی، ئاریاس سەلیمی و سەید مستەفا هوژبەری تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوون.

پێشتریش ژینگەپارێزێکی دیکە بە ناوی حەمید مورادی کە ئەویش لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەشێکی لەشی سووتابوو، گیانی لەدەستدا.

ئاگرەکە دەوروبەری کاتژمێر ١٣:٣٠ دوانیوەڕۆ پەنجشەممەی ڕابردوو لە پشتی پارکی منداڵان دەستی پێکرد و بە خێرایی بۆ ناوچەکانی دەورووبەری شەهرەک زاگرۆس و حەسەن ئاوا بڵاو بوویەوە.



AM:09:54:28/07/2025