ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی ٣ سکاڵای تایبەت بە هەرێم تاوتوێ دەکات

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەربارەی سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە کە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پرۆژی ڕووناکی تۆمارکراون.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەک تاوتوێ بکات کە لە دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوا دەکرێت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ناکۆکییە سیاسییەکان بەدووربگیرێت.

لە سکاڵای دووەمیشدا کە لە سەر وەزیری دارایی عێراق تۆمارکراوە، داواکراوە بەردەوامبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دوانەکەوتنی گەرەنتی بکرێت، دوور لە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.

هەر بە پێی خشتەی دانیشتنەکان، دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دیکە تاوتوێ دەکات کە لە دژی پرۆژەی ڕووناکی تۆمارکراوە.



AM:10:11:28/07/2025