دادگای فیدراڵی سکاڵانی مووچە و کارەبا ٢٤کاتژمێرییەکەی ڕەتکردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سێ سکاڵای ڕەتکردەوە کە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پرۆژی ڕووناکی تۆمارکرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوو سکاڵای ڕەتکردەوە کە دەربارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون و تێیاندا داواکربوو کە پرسی مووچە لە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە.

دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگاکەیان نییە.

هەر بە هەمان هۆی نەبوونی تایبەتمەندی، دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دیکەشی ڕەتکردەوە کە لە دژی پرۆژەی ڕووناکی تۆمارکرابوو.



AM:11:15:28/07/2025