سێیەم ژینگەپارێز بە هۆی ئاگرەکەی ئاویەرەوە گیانی لەدەستدا

بە هۆی سەختی برینەکەی و زۆری ڕێژەی سووتاوییەوە، سێیەم ژینگەپارێز کە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی بەرزاییەکانی ئاویەری سنەیان دابوو، گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، خەبات ئەمینی کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بەرزاییەکانی ئاویەری سنە بەشێکی زۆری لەشی سووتابوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

خەبات ئەمینی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر، لەگەڵ چەند چالاکێکی دیکە بە ناوەکانی موحسین حوسێن پەناهی، حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفی نژاد، ئاریاس سەلیمی و سەید مستەفا هوژبەری تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوون.

پێش خەبات ئەمینی، هەریەک لە حەمید مورادی و چیاکۆ یوسفی نژاد گیانیان لەدەستدا.



AM:11:57:28/07/2025