نرخی زێڕ بەردەوامە لە نزمبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژێ رابردوو، نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار دابەزی.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٦ هەزار دینارە



PM:12:39:28/07/2025