ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند" ئەمرۆ ٩ کانوونی یەکەم لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئیمزا دەکرێت".
لەتیف شێخ عومەر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی رایگه‌یاند: بڕیاره دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ،لەبارەگای مەکتەبی سیاسی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری سلێمانی ئیمزا بكه‌ین.
شێخ عومەر کە بە ماڵپەڕێ فەرمی یەکێتی راگەیاندووە " له‌و رێككه‌وتنه‌دا جگه له سه‌ر چه‌ند پۆستێكی سه‌ره‌كی و گرنگیش رێككه‌تووین كه دابه‌شی بكه‌ین له نێوان خۆمان و سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانمان له لیسته براوه‌كان".
بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە" یه‌كێك له به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وا رێككه‌وتووین كه به‌شی لیسته براوه‌كانی تر پارێزراوبێت لای هه‌ردوولامان و پێكه‌وه له‌گه‌ڵیان دابنیشین و وتوێژبكه‌ین".
ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا گۆڕان هیچ لێدوانێکی رەسمی بڵاونەکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئێستا گۆڕان لە دوا کۆبوونەوەدای خۆیدا لەسەر ئەو پرسە.