بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەرلەرزە زانیی عیراق رایگەیاند"لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات "دەشڵێت"ئەمڕۆ پارێزگای هەولێر بە ٤٧ پلەی سیلیزی گەرمترین پارێزگای هەرێمی کوردستان دەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تەمموز بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرمابە بەرزی دەمێننەوە و لە پارێزگانی میسان و بەسڕە پلەی گەرما دەگاتە ٥١ پلەی سیلیزی، لە دیوانیە وناسڕیەش ٥٠ پلەی سیلیزی دەبێت".
سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت" پلەکانی گەرما لە هەولێر دەگاتە ٤٧ پلە و لە سلێمانی ودهۆکیش ٤٥ پلەی سیلیزی دەبێت".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات.
هەر بەپێی پێشبینیی ماڵپەرە جیهانییەکانی بواری کەشوهەوا، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پلەکانیگەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوار ٤٠ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.