ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایکردوە، فەرماندەی فەیلەفی قودس، کردەوەی تاک لایەنی گروپەکانی بە تەواوی ڕەتکردوتەوە.''
ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید، لە ڕاپۆرتێکیدا، بڵاویکردەوە'' ئیسماعیل قائانی سەردانی موسڵی کردوە لەوێ لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەشێک لە گروپەچەکدارەکان و حەشدی شەعبی کۆبونەوەی ئەنجامداوە.''
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستانیش، قائانی هەر کردەوەیەکی تاک لایەنی گروپە چەکدارەکانی ڕەتکردوتەوە و جەختیکردوتەوە لەوەی دەبێت ناکۆکی و کێشەکان لە چوارچێوەی دەوڵەتدا چارەسەر بکرێن.
سەردانەکەی قائانی چەند کاتژمێرێکی کەمی خایەندوە و لە کۆتایی کۆبونەوەکانیشی، داوای لە هێزە سیاسییەکان کردووە، خۆیان بە دوربگرن لە شەڕ و ناکۆکی بۆ ئەوەی پارێزگاری لە یەک ڕیزی هێزە شیعەکان بکرێت.