پرۆژەی رووناکی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لە جۆرەی سەرپێچییەکان و دەڵێت ''سزا دەدەرێن.''
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٥، پرۆژەی رووناکی بڵاویکردەوە'' سەرپێچی و کارەبای نایاسایی لە لایەن هاوڵاتی یان کارەباچییەوە، بە چەتاڵکردن یان دەستکاریکردنی پێوەرەکەت، تاوانێکی یاساییە.''
پرۆژەی رووناکی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان کە خۆیان لەو سەرپێچییە بە دوور بگرن، چونکە هەر کەو ئەو کارە بکات سزای تووند دەدرێت.