سودانی: ٢٩ هه‌وڵی هه‌ڵدانی موشه‌ك و درۆن له‌ ناوخۆی عێراقه‌وه‌ پوچه‌ڵكراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، هۆشداری توند دەدات، دەڵێت'' هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان کردەوەیەکی تیرۆرستیە.'' 

محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس، ڕایگەیاند" ئێمه‌ ڕێگریمان له‌ زیاتر له‌ 29 هه‌وڵی هه‌ڵدانی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناوخۆی عێراقه‌وه‌ كرد".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێگه‌ به‌ هیچ تاك و قه‌واره‌یه‌ك ناده‌ن عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌كاربهێنێت. 

سه‌باره‌تبه‌ هێرشه‌ درۆنیه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وتی'' ئەو هێرشانە تیرۆرستین، له‌باره‌ی هێرشه‌ درۆنیه‌كانه‌وه‌ لیژنه‌مان پێكهێناوه‌ و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كارده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن




AM:09:40:29/07/2025