ڕوانگەی ئیکۆ، ئاشكرایدەکات، لە ئێستادا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
روانگەی ئابوری ئیکۆ عێراق بڵاویكردەوە'' لە دوای بە ئامنجگرتنی کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان تاوانی بەرهەمهێاننی نەوت بۆ ٨١ هەزار بەرمیلی نەوتی ڕۆژانە دابەزی بەڵام لە ئێستادا تاوانای بەرهەمهێنان بۆ ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرزبوتەوە.''
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو، تێکڕای بەرهەمهێنان بگاتە ٢٨٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەم ئاستە نزیکە لە ئاستی بەرهەمهێنانی پێش هێرشەکان.
ئیکۆ عێراق ئەوەشی ئاشکراکردوە، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتی نەوت و هەرێم نەکراوە، سەبارەت بە کاتی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە.