ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٢٧
دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژێ رابردوو، نرخەکەی نزیکەی ١٦ دۆلار
دابەزی.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا گەیشتە ڕێککەوتن سەبارەت بەو باجە گومرگیانەی لە
نێوان سەپێندراو هەروەها، بڕیارە لەگەڵ چینیش دەست بە دانوستان بکات و بگاتە
ڕێککەوتن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٢ هەزار دینارە