مەزڵوم عەبدی داوای لامەرکەزیەت و بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی دەکات

مەزڵوم عەبدی، داوای لامەرکەزیەت دەکات لە سووریا لەگەڵ بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی لە دامەزراوەکانی سووریا. 

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە لێدوانکێکدا بۆ كەناڵی "الحدپ'' باسی لەوەکرد، دیمەشق ئامادەیی خۆی پێی راگەیاندوین بۆ رازیبوون بە داخوازیی کورد، لەبارەی زمان و مافە کولتوورییەكان.

وتیشی'' داوا دەکەین زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی زمانی فەرمی بێت لە ناوچە کوردنشینەکان و بە فەرمی داوامان لە دیمەشق كردووە بۆ گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت، بۆ شارەكانی رەقەو حەسەکەو دێرەزور.'' 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بەشێک دەبن لە وەزارەتی بەرگری سوریا بەڵام یەکخستنی (١٠٠) هەزار چەکدار لە وەزارەتی بەرگری سوریا پرۆسەیەكی گەورەیە.

مەزڵوم عەبدی دەڵێت: دیدارەکەم لەگەڵ سەرۆک شەرع ئەرێنی بوو، دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ توانیمان بگەینە رێککەوتن و تاکە بژاردەی ئێمە لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆیە.




PM:01:16:29/07/2025