ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەی مانگەکانی ٦ و ٧ تاوتوێ دەکات

بڕیارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی  مووچەی مانگەکانی ٦ و ٧ـی مووچەخۆران و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

بە پێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تێێدا سێ بڕگە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بڕگەی یەکەم، تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ دوا هەنگاوەکانی مووچەی مانگی ٦ و ٧ـی  فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە بڕگەی دووەمدا، تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەروەها کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت) راپۆرتی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی دەخاتەڕوو.

بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکە، تایبەت کراوە بە خستنەڕووی چەند پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە، مووچە و شایستە داراییەکانیان.



AM:09:12:30/07/2025