کەشناسی هەرێم کەشى
پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی
گەرما دەکات و ئاشکرای دەکات کە خۆڵبارین دەستپێدەکات.
بە پێی
پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى
تۆزیکى کەم و دابەزینى پلەکانى گەرما.
ئاماژەی
بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٣-٥) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا
ئاماژەی پێکراوە.
کەشناسی هەرێم
ئاشکراشی دەکات کە سبەى پێنج شەممە کەشی ئاسمانساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ
وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : ٤٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٤ پلەی
سیلیزی
دهۆک : ٤٤ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٦ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ٤٥
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٥ پلەی
سیلیزی
سۆران : ٤٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٤
پلەی سیلیزی
گەرمیان :٤٦ پلەی
سیلیزی