بەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە نزیک گوندێک لە قەزای مەخموور کەوتە خوارەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٩:٣٠، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دووگردکانی قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقییەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا چەندین هێرشکرایە سەر هەرێمی کوردستان و بە گوێرەی راگەیەنراوی رووانگەی ئابوریی عێراق " نزیکەی ٥٨ درۆن هێرشیانکردووەتە سەر ئامانجەکانیان لە هەرێمی کوردستان."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بەشێوەیەکی بەرچاویش بەرهەمهێنانی نەوتیان وەستاندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە ئەم کێڵگە نەوتییانەی گرتووەتەوە:
- کێڵگەی شێخان (رۆژانە نزیکەی ٤٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی تاوکێ (رۆژانە نزیکەی ٢٩ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی بیشخابور (رۆژانە ٥٤ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی خورمەڵە (رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی سەرسەنگ (رۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).