رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تەقەی تێکەوت و پێدەچێت ناردنی موچەی مانگەکانی ٦ و ٧ و دواتر کێشەی بۆ دروست بێت و حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم چاوەڕوانی گۆڕانکارییە لە ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە.
بە پێی زانیارییەکان رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە تەقەی تێکەوتووە و هەرێم دەیەوێت گۆڕانکاری لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی نەوت بکرێت، چونکە ناتوانێت ئەم بڕە نەوتەی بەغدا دەیەوێت رادەستی بکات.
هەرێمی کوردستان دەڵێت" بەهۆی ئەو هێرشانەی کە کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیانێکی زۆر بە ئاستی بەرهەمهێنان کەوتووە و هەرێم ناتوانێت بەم زوانە ٢٨٠ هەزار بەرمیل بەرهەمبهێنێت".
بە گوێرەی زانیارییەکان حکومەتی هەرێم پێشنیازی کردووە کە، بڕیاری ٥٥٥ ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لە ئەنجومەنی وەزیران هەموار بکرێتەوە یان بڕیارێکی دیکە سەبارەت بە نەوتی هەرێم بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای ٨٠ رۆژ مووچەخۆرانی هەرێم تەنیا مووچەی مانگی ٥ یان وەرگرتووە و چارەنوسی مووچەی مانگەکانی دیکە نادیارە و هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و بەغدا کێشەکان دەخەنە ئەستۆی یەکدی.