ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی تەموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٣٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ١٥ دۆلار بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٢ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٢ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٤ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٦ هەزار دینارە.