لە بارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند" به ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڕه‌شه و زیان بۆ ته‌واوی ئابووریی عێراقە".
چوارشەممە، ٣٠ ی تەموز نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئێدوارد ئالگرین، راوێژكاری باڵای به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئەفریقا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك راوێژكار و كۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
"ئالگرین وێڕای نیشاندانی پابه‌ندیی به‌ریتانیا به بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆره‌وه له ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی به‌ریتانیای بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه نیشان دا". ( راگەیاندنەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە).
ئەوە لە کاتێکدایە تا ئەمڕۆش چوار شەممە هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئابوری و نەوتییەکانی بەردەوام بوو.