کەشناسی هەرێم گەرمترین ناوچەی ئەمڕۆی هەرێمی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم گەرمترین و فێنکترین ناوچەی هەرێمی لەمڕۆدا چوار شەممە راگەیاندو، ئاماژە بەوە دەکات گەرمترین شوێن شاری کەرکوکە ٤٨ پلەیەو خانەقین ٤٧ پلەیە.
کەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەکانی هەرێمی بەم شێووەیە راگەیاند: سلێمانی ٤٣ پلە، هەولێر ٤٥ پلە، هەڵەبجە ٤٣ پلە، دهۆک ٤٥ پلە.
فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەرانە کە پلەی گەرماکەی ٣٣ پلەیە، پێنجوێنیش ٣٥ پلەیە.
کەشناسی لە بارەی پێنج شەممە بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند کە سبەی پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە پلەی گەرمای ئەمڕۆ چوار شەممە.
PM:04:21:30/07/2025