وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند" ئەو هەواڵ و زانیاریانەی هەندێک میدیا بڵاویدەکەنەوە دوورن لە راستیەوە، دوو مانگە وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی بۆ میدیاکان نەداوە".
رۆژی چوار شەممە لە راگەیاندراێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند " وەزیری دارایی و ئابووری نزیکەی دوو مانگە لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوەو هەر دەزگاو سایت و پەیجێکیش هەواڵی ناڕاست بە ناوی وەزیری دارایی و وەزارەت بڵاو بکاتەوە ناچارین ڕووبەڕوی یاسایان بکەینەوە".
وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات، ماوەیەکە چەندین میدیاو دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی ڕۆژنامەوانی کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزیری دارایی و سەرچاوەی تایبەت لەوەزارەتی دارایی لەسەر پرسی مووچەو داهاتی ناوخۆو کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە، بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە هەموو ئەو لێدوان و هەواڵانەی بەناوی وەزیری دارایی بڵاو کراونەتەوە سەرجەمیان درۆیەکی پەتییە.