نرخی زێڕ بەردەوامە لە نزمبوونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی تەموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٣٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ٢٠ دۆلار نزم بوەتەوە

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، رۆژی چوارشەممە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی وەک خۆی هێشتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکرد، نرخی زێڕ بەڕێژەی ١.٥٪ لە بەهای خۆی لەدەستدا

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٩ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨١ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٢ هەزار دینارە.




PM:12:55:31/07/2025