عەجاج، تاوانباری ئەنفال کە لەسەردەمی بەعسدا سەرپەرشتیاری زیندانی نوگرەسەلمان بووە، دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥ حەجاج ئەحمەد تکریتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (سپی ) راگەیاند" عەجاج تاوان باری ئەنفال و سەرپەرشتیاری سجنی نوگرە سەلمان لەسەرداوای کەسوکاری ئەنفالکراوان لە شاری سەماوە دەستگیرکراوە".
لای خۆشییەوە ماڵپەری فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە بە هاوكاری نوسینگەی سەرۆككۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفال بە ناوی "عەجاج ئەحمەد حەردان" دەستگیر كرا.
تاوانبار "عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق.
هاوکات نوسینگەی شاناز ئیبهراهیم ئەحمەد رایگەیاندووە"داوا لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان دەكەین پەیوەندیمان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە".