دەم پارتی: دەرفەتێکی مێژوویی دروست دەبێت

ئەمڕۆ پارتە سیاسییەکانی تورکیا ناوی ئەندامەکانییان دیاریدەکەن و وتەبێژی دەم پارتیش ئاماژە بەوە دەکات، کۆمیسیۆن ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەرفەتی مێژوویی پرۆسەی ئاشتی لەسەر بنەمات یاسایی بکاتە هەمیشەیی.

ئایشەگوڵ گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی تەممووزی ڕایگەیاند" دوای یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسۆنەکە زانیاری لەسەر نەخشەڕێگا و کاری کۆمسیۆنەکە دەدرێت  و کۆمیسیۆنەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەرفەتی مێژوویی پرۆسەی ئاشتی لەسەر بنەمای یاسایی بکاتە هەمیشەیی".

دامەزراندی کۆمیسۆنی پەرلەمانییەی بۆ ئامادەکردنی زەمینەی یاسایی پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و دوای ئەوەی لایەنەکان ناوی ئەندامەکانییان دیاریکرد کە نوێنەرایەتییان بکەن لە کۆمیسۆنەکە، هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٧ی تەمموز، نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە میانی بەشداریکردن لە ڕێورەسمێکدا ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی دەهاتوو کۆمیسیۆنی پەرلەمان کە بڕیارە بۆ پرۆسەی ئاشتی پێکبهێنرێت؛ دەست بە کارەکانی دەکات. 




PM:08:10:31/07/2025