کەشناسی پلەی گەرمای ٤٨ کاتژمێری ناوچەکانی هەرێمی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی هاوشێوەی دوێنێ بێت، سبەی شەممەش هەر لە هەمان ئاستدا دەمێنێتەوە کە بەشێوەیەکی گشتی گەرمە و هەندێک ناوچەی گەرمیان ٤٧ پلە دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ هەینی ١ ی ئاب بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت .پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

سبەى شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە :

هەولێر: ٤٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٤٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٤٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٥ پلەی سیلیزی

سۆران: ٤٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان:٤٧ پلەی سیلیزی




AM:10:48:01/08/2025