مافپەروەر شوان سابیر لە نوێترین لێدوانیدا لەبەرامبەر دەستگیرنەکردنی ئەو تۆمەتبارانی هێرشیان کردەیە سەری دەڵێت" لێرە تاوانباران کە هێرشیان کردە سەرم دەستگیرنەکرێن، پەنا بۆ دادگای ئەمریکا دەبەم و لەکونسڵخانەش پێیان وتم؛ دەتوانیت".
لە نوێترین لێدوانیدا، شوان سابیر، مافپەروەرو چالاکوانی دیاری کوردستان، شوان سابیر ئاشکرای دەکات " لەسەرداوای کونسڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر سەردانم کردن لەگەڵ دانیاڵ دۆڵان، بەرپرسی سیاسی کونسڵخانە کۆبومەوە. تەواوی دۆسیەکەم بۆباسکردن کەخۆشیان ئاگاداربوون".
لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت "باسی ڕێوشوێنە سستەکانی دەسەڵاتی دادوەریم بۆ کردن، چەندین دۆسیەم بۆ باسکردن کە لە ۲٤ کاتژمێر وەک فلیم بۆ ڕای گشتی پەخشکراون، کەچی دۆسیەی من دوای ۱٥ ڕۆژ هیچ هەواڵێکی نییە".
شوان سابیر دەشڵێت "پێموتن ئەگەر لێرە ئەو بابەتە یەکلایی نەبێتەوە و تاوانباران سزا نەدرێن، پەنا بۆ دادگای ئەمریکا دەبەم، بۆ ئەمەش پاساوم هەیە، بەرپرسەکەی کونسڵخانەی ئەمریکاش پێی وتم؛ مافی ئەوەت هەیە و ئێمەش پشتیوانیت دەکەین".
پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ١٦ی تەمموز لە شەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێر، بەرانبەر گوندی ئیسپانی ٢، سێ ئۆتۆمبێل رێگە بە شوان سابیر مافپەروەر دەگرن، پاشان لە هەمو لایەكەوە پەلاماری دەدەن و بە سەختی برینداردەکەن.
شوان سابیر مافپەروەر و چالاکوانی رەخنەگری شاری هەولێر بووە، هێرشەکە ئەوە دەردەخات کە ناوبراو لەسەر هەڵوێستە رەخنەگرەکانی هێرشی کراوەتە سەر.