بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایدەگەیاند" هەرچەندە وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی درێژکردنەوەی پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی درێژنەکردەوە، بەڵام تا رۆژی یەکشەممە بەرنامەکە ئەکتیڤە و دەتوانرێت پڕکرێتەوە".
وەک وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو کە رۆژی ٣١ ی تەموز دوایین رۆژ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی و، ئەوانەی فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان رادەگیرێت.
لە هەرێمی کوردستان رۆژی ٣ـی حوزەیران، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراکی هاونیشتمانییان دەستیپێکردووە و وادەکەی لە یەکی ئاب کۆتایی دێت.
بڕیارە پاش رۆژی یەکی ئاب، قۆناغی دووەمی پرۆسەکە دەستپێدەکات بۆ ئەوانەی منداڵەکانیان تۆمارنەکراوە یاخود ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانییان تەواونەکردووە یان تازە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.