لە سلێمانی ئاگر لە رێستۆرانتێک کەوتەوە


ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند'' لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئاگر لە رێستۆرانتێک کەوتووەتەوە.'' 

وتیشی: تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرانەکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و زیانی گیانی نەبووە، سەبارەت بە زیانە ماددیەکانی لە دوای بەرگری شارستانی لە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە هۆکار و زیانەکانی ئاشکرادەکات.






PM:11:19:01/08/2025