ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردوو و بە سێ ھەزار و ٣٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و ٢٩٢ دۆلار بوو.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، ئامارە لاوازەکانی بازاڕی کاری ئەمریکایە کە بووەتە هۆکار بازرگانانی زێڕ گرەو لە سەر دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بکەن.
ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی، بەهای دۆلاری ئەمریکی دادەبەزێنێت و نرخی کاڵا و کانزاکان بەرزدەکاتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٧ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٣ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٧ هەزار دینارە.
دوێنێ نرخی زێڕ بەمشێوەیە بوو:
- نرخی مسقاڵێک زێری عەیاری ٢٤ بە ٧٣٩ هەزار دینار.
- نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیاری ٢٢ بە ٦٧٨ هەزار دینار.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٦٤٦ هەزار دینار.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٥٥٤ هەزار دینار.