کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبونەوی پلەکانی گەرما دەکاتەوە لەگەڵ دروستبوونی تۆز.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا و پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (٢-٣) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی .
ئاشکراسی کردووە کە سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٦ پلەی سیلیزی